4. پێویستە خاوەنکارەکەت چی بکات

خاوەنکاران هەمان بەرپرسیارییەتیان هەیە بۆ کارگوزارانی کۆچبەر وەکو ئەوەی هەیانە بۆ هێزی کاری بەریتانی.

ئەوان بەرپرسیارن بەرامبەر تەندروستی، سەلامەتی و خۆشگوزەرانی شوێنی کار بۆ هەموو ئەو کەسانەی کاریان بۆ دەکەن. ئەوان پێویستە پشکنین و لێکۆڵینەوە بکەن دەربارەی مەترسییەکانی کارگوزارانیان، وە هەر کەسێکی تر کە دەکرێ ئازاری پێ بگات بەهۆی کارەکەوە. ئەگەر ئەوان مەترسییەکیان دەستنیشانکرد، خاوەنکارەکەت پێویستە ئاگادارت بکاتەوە دەربارەی مەترسییەکە و ئەو ڕێوشوێنانەی خۆپارێزی کە دەگیرێنەبەر بۆ پاراستنی تۆ و کارگوزارانی تر.

بەرپرسیاریەتییە سەرەکییەکانی خاوەنکارەکەت ئەمانە دەگرێتەوە:

  • ئاگدارکردنەوەت دەربارەی بوونی مەترسییەکانی تەندروستی و سەلامەتی لە کارەکەتدا
  • زانیاری و ڕێنمایی و ڕاهێنانی پێویستت پێبدات تاوەکو بەشێوەیەکی سەلامەت کاربکەیت و پاشان دڵنیابوون لەوەی کە لێیان تێدەگەیت
  • دڵنیابوون لەوەی کەوا بەشێوەیەکی گونجاو ڕاهێنانت پێکراوە بۆ کارپێکردن یاخود لێخوڕینی هەر ئامێرێک وە ڕێگەپێنەدانت بە ئەنجامدانی ئەم کارە تەنیا ئەگەر بەشێوەیەکی گونجاو ڕاهێنانت پێ کرابێت
  • پێدانت بە کەلوپەل و جلوبەرگی پاراستن بەخۆڕایی، ئەگەر پێویست بوون بۆ کارەکە، کە پێویستە گەرم و/یان دژە-ئاو بێت ئەگەر پێویست بکات لە دەرەوە کاربکەیت
  • دڵنیابوون لەوەی کە دەستت دەگات بە ئاودەست و شوێنی شووشتن و ئاوی خواردنەوەی پاک بەشێوەیەکی گونجاو
  • دڵنیابوون لەوەی کە دەستت دەگات بە فریاگوزاری سەرەتایی
  • ڕەچاوکردنی مەترسییەکانی بەردەم ئەو ژنانەی کە لە ماوەی منداڵبووندان، بەدیاریکراوی ئەگەر دووگیان بن یان شیری مەمکیان بدەن بە منداڵەکانیان (بۆ نمونە مەترسییەکانی کارکردن لەگەڵ هەندێ ماددەی کیمیایی دیاریکراودا)
  • ڕەچاوکردنی پێداویستییەکانی کارگوزارانی تەمەن خوار 18 ساڵکە لەوانەیە توانایان کەمتر بێت بۆ ڕاهاتن لەگەڵ هەمان داواکاری توانای جەستەیی وەکو ئەوانەی بەتەواوی گەورەن و گەشەکردوون لەڕووی تەمەنەوە، یاخود ئەگەری بەرکەوتنیان بە مەترسییەکان زیاترە بەهۆی ئەوەی ئەزمونی کارکردنیان کەمترە

بۆ ڕێنمایی زیاتر ورد و دیاریکراو ئەمە بخوێنەوە ئامۆژگاری بۆ خاوەنکاران بۆ کارگوزارانی کۆچبەر.

Is this page useful?

Updated2022-12-07