1. تێڕوانینی گشتی

ئەمە بەرپرسیاریەتییەکانت ڕووندەکاتەوە وەکو خاوەنکارێک بەگوێرەی یاسای تەندروستی و سەلامەتی بەریتانی بۆ پاراستنی کارگوزارانی کۆچبەر.

هەموو کارگوزاران پارێزراون بەگوێرەی یاسای تەندروستی و سەلامەتی بەریتانی، جا ئایا ئەمانە بەشێوەیەکی یاسایی ئەو مافەیان هەبێت لە بەریتانیای گەورە یاخود نا. یاساکە بەهەمان شێوە جێبەجێ دەبێت بەسەر کارگوزارانی کۆچبەر و کارگوزارانی بەریتانی.

بەرپرسیارییەتی تەندروستی و سەلامەتی دەخاتە سەر خاوەنکاران و کارگوزاران.

کارگوزارانی دەرەوەی ووڵاتی بەریتانیا دەکرێ ڕووبەڕووی مەترسی نەزانراو ببنەوە، هەندێکجار بەهۆکاری ژینگەی کارکردنی جیاواز یاخود کلتوری کارکردنی جیاواز لەوەی ئەزمونی دەکەن لە وڵاتی خۆیاندا.

کارگوزارانی کۆچبەر بەشێوەیەکی گشتی کاردەکەن لە پیشەسازی وەکو:

  • کشتوکاڵ و پڕۆسێسکردنی خواردن
  • پێشکەش کردنی خواردن و میوانداری کردن
  • پاککردنەوە
  • بنیادنان
  • چاودێری تەندروستی
  • بەرهەم هێنان
  • پاشەڕۆ و ڕیسایکلکردن

ئەمانە و پیشەسازییەکانی تر مەترسی تەندروستی و سەلامەتی زانراویان هەیە و دەکرێ مەترسی زیاتر بخاتە سەر کارگوزارانی کۆچبەر کاتێک:

  • ماوەیەکی کەم دامەزرابن و کاربکەن لە بەریتانیای گەورە
  • تازەن لەسەر کارەکە یان ناشارەزا بن لەگەڵ پیشەسازییەکەدا، بۆیە لە هەموو مەترسییەکان تێناگەن
  • ئەوان زانین و مەعریفەی سنوورداریان هەیە دەربارەی سیستەمی تەندروستی و سەلامەتی بەریتانی، یاخود سیستەمی ئێمە ئاڕاستەیەکی جیاوازی هەیە بەراورد بە سیستەمی وڵاتی خۆیان.
  • ئەوان زانینی کەمیان هەیە دەربارەی مافەکانیان سەبارەت بە تەندروستی و سەلامەتی، وە چۆن بابەتێک دەخەنەڕوو لەگەڵ خاوەنکارەکەیان یاخود چۆن یارمەتی بەدەست بهێنن
  • بەربەستەکانی زمان توانایان سنووردار دەکات تاوەکو بەشێوەیەکی کاریگەر پەیوەندی ببەستن لەگەڵ کارگوزاران و سەرپەرشتیارانی تردا، ئەمەش تێگەیشتن لە ڕاهێنان و ڕێنماییەکان زەحمەت دەکات
  • خاوەنکاران شکست دەهێنن لە لێکۆڵینەوە لە کارامەییەکانیان بۆ کارەکە (لەوانە کارامەییەکانی زمان) یاخود شکست دەهێنن لە دابینکردنی ڕاهێنان و ڕێنمایی تەندروستی و سەلامەتی گونجاو

Is this page useful?

Updated2022-12-07