1. تێڕوانینی گشتی

هەموو کارگوزاران پارێزراون بەگوێرەی یاسای تەندروستی و سەلامەتی بەریتانی، جا ئایا ئەمانە بەشێوەیەکی یاسایی لە بەریتانیا کاربکەن یاخود نا.

هەموو کارگوزارێک مافی بوونی شوێنێکی کاری سەلامەتی هەیە کە تیایدا هەموو مەترسییەکانی سەر تەندروستی و سەلامەتی بەشێوەیەکی گونجاو کۆنتڕۆڵکراون.

ئەمەش مانای وایە کە خاوەنکارەکەت پێویستە تەندروستی، سەلامەتی و خۆشگوزەرانیت بپارێزێت لەوکاتەی کاری بۆ دەکەیت. ئەوان بەپێی یاسا بەرپرسیارن لە سەلامەتیت لەسەر کاردا بۆیە تۆ مافی ئەوەت هەیە کە بزانی کێ دەبێتە خاوەنکاری تۆ و لەسەر کار داتدەمەزرێنێت. کاتێک ناسنامەی خاوەنکارەکەت ڕوون و ئاشکرا نەبوو یان دڵنیانەبوویت کە کێیە، ئەوا پرسیار لە کەسێک بکە، بۆ نمونە لە سەرپەرشتیارەکەت.

بەرپرسیاریەتی هەیە بۆ کارگوزاران و خاوەنکاران بەگوێرەی یاسای تەندروستی و سەلامەتی بەریتانی.

Is this page useful?

Updated2022-12-07