5. پێویستە چی بکەیت ئەگەر نیگەران بیت دەربارەی تەندروستی و سەلامەتی خۆت

پێویستە ڕێنمایی سەلامەتی هەبێت لە شوێنی کارەکەتدا (بۆ نمونە پۆستەری یاسای تەندروستی و سەلامەتی) دابینکردنی ئامۆژگاری لەبارەی چۆنییەتی خستنەڕووی نیگەرانییەکانی سەلامەتی. ئەگەر ناتوانی ئەمە بدۆزیتەوە یاخود دڵنیانیت کە چی بکەیت، ئەوا گفتوگۆ بکە دەربارەی ئەمە لەگەڵ خاوەنکارەکەت، بەڕێوەبەرەکەت یان سەرپەرشتیارەکەت. هەروەها دەتوانی قسەبکەیت لەگەڵ نوێنەری سەلامەتی شوێنی کارەکەت، ئەگەر یەکێک هەبوو.

ئەگەر تۆ نیگەرانی سەلامەتیت خستەڕوو وە بڕوات وایە کە خاوەنکارەکەت شکستی هێنا لە ئەنجامدانی کاری گونجاو بۆ پاراستنی تۆ و کارگوزارانی تر، ئەوا دەتوانی دووبارە بیخەیتەڕوو یان پەیوەندی بکەیت بە HSE. دەتوانی قسەبکەیت لەگەڵ HSE بەشێوەی نهێنی و پێویست ناکات ناوی خۆتیان پێ بدەیت.

Is this page useful?

Updated2022-12-07