6. ڕێنمایی و پاڵپشتی زیاتر

ئەگەر تۆ لە ئابووری ماوە کورت و بۆ یەک-جار (gig economy) یاخود لە کارێکی کاتی ئیش دەکەیت، تۆ هەروەها ڕێنمایی زیاتر دەدۆزیتەوە لە تەندروستی و سەلامەتی بۆ کارگوزارانی ئابووری گیگ (ماوە کورت و بۆ یەک-جار)، ئاژانس و کارکردنی کاتی.

ئەمە سەرەڕای پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی لەسەر کارداهەروەها یاسای بەریتانی مافە سەرەتاییەکان دەدات بە کارگوزران وەکو سنووردارکردنی ماوەی کارکردن، کاتی کۆتایی کارکردن، پشوودان و پشووی ساڵانە بە وەرگرتنی کرێ.

بۆ ڕێنمایی گشتی تەندروستی و سەلامەتی بەزمانی جیاواز وەرگێڕدراوە، بچۆ سەر بڵاوکراوەکان بە زمانەکانی تر

ئەو ڕێکخراوانەی کە پاڵپشتی لە کارگوزاران دەکەن
ڕێنمایی وەسف کردن
داواکارییەکانی ئاژانسی سنوور و کۆچبەران بۆ جێگیربوون و نیشتەجێکردن ئەم وێبسایتە یارمەتیت دەدات لە تێگەیشتنی سیستەمی کۆچبەران و ماف و بەرپرسیارییەتییەکانت کاتێک داواکارییەک پێشکەش دەکەیت
GOV.UK دەستگەیشتن و زانیاری لە چەندین بەشی بەرفراوانی حکومەت
کۆنگرەی یەکێتی بازرگانان  (TUC) نوێنەرایەتی ئەو کەسانە دەکات کە لە بەریتانیا کاردەکەن - ڕێنماییەک بۆ مافەکان کە حەقی وەرگرتنیت هەیە لەسەر کاردا
ئامۆژگاری باجی داهاتی شانشینی یەکگرتووUK ئامۆژگاری  دەربارەی باج ئەگەر هاتوویت و لە شانشینی یەکگرتوو UK ژیان بکەیت
کارامەییەکانی بنیادنان پاڵپشتیکردنی تێکەڵاوبوونێکی کاریگەری کارگوزارانی کۆچبەر. هەڵدەستێ بە دابینکردنی وردەکاری دەربارەی ئەوەی کە چۆن کارتەکانی بەرنامەی بڕوانامەی کارامەییەکانی بنیادنان (CSCS) دەکرێ سوودبەخش بێت.
ئامۆژگاری هاوڵاتیان (Citizens Advice) یارمەتی و ئامۆژگاری ناوخۆیی دەربارەی ژیان و کارکردن لە ئینگڵتەرا، وێڵز، سکۆتلەندا و ئێرلەندای باکور. سەنتەری ئامۆژگاری هاوڵاتیانی ناوخۆیی دەکرێ بتوانێ پەیوەندی درووستبکات لەنێوان خاوەنکاران و گروپەکانی کۆمەڵگەی کۆچبەران دەربارەی یارمەتی لەبارەی وەرگێڕان و هێنانیان هتد
دەسەڵاتی چەتەکان و خراپ بەکارهێنانی کار هەڵدەستێ بە ڕێکخستنی کار و بازرگانی بە دابینکردنی کارگوزاران بۆ کشتوکاڵ، باخداری، کۆکردنەوەی گوێچکە ماسی، وە پیشەسازییەکانی بەرەوپێشبردن و لەقووتوونان. ئەگەر نیگەرانیت لەبارەی بژێوی کارگوزاران یاخود لەبارەی کارێک کە ئەنجام دەدرێت بەبێ بوونی مۆڵەت، ئەوا پەیوەندی بکە بە GLAA (تەلەفۆن: 5020 602 0845).

Is this page useful?

Updated2022-12-21