2. پێویستە چی بکەیت وەکو کارگوزارێک

تۆ پێویستە:

  • بەشێوەیەک کاربکەیت کە مەترسی درووست نەکەیت بۆسەر خۆت یان هیچ کەسێکی تر، بۆ نمونە بۆسەر کارگوزارانی تر یاخود ئەو کەسانەی کە دەکرێ نزیک ببنەوە لەو کارەی ئەنجامی دەدەیت. ئەگەر شتێک سەلامەت نەبوو، هەرگیز هەوڵی ئەنجامدانی مەدە
  • کەلوپەلی کارکردن بەکاربهێنە بەو شێوەیەی کە ڕاهینانت لەسەر بەکارهێنانی کردووە. پێویستە ئامێر بەکارنەهێنیت ئەگەر پێت پیشان نەدرابێت کە چۆن بە سەلامەتی بەکاریدەهێنیت. ئەگەر ڕاهێنانت نەکردووە یاخود هەندێک بەشی ڕاهێنانەکەت بیرنەماوە، داوابکە کە پێت پیشان بدرێت بەرلەوەی بەکاریبهێنیت
  • پەیڕەوی ڕێنماییەکان بکە بۆ بەکارهێنانی هەرشتێک کە پێت دەدرێت ئەمیش بۆ تەندروستی و سەلامەتی خۆت، بۆ نمونە ماسکی دەموچاو (ڕووخسار)، کەلوپەلی پارێزگاری یان جلوبەرگی تیشکدەرەوە
  • یارمەتی خاوەنکارەکەت بدە بە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تەندروستی و سەلامەتی لەڕێگەی ئاگادارکردنەوەیان کاتێک مەترسییەک دەبینیت، یاخود ئاگادارکردنەوەی هاوڕێیەکی کارگوزار کاتێک مەترسییەک دەبینیت بەشێوەیەک ئەگەر ببێتەهۆی زیان بۆ خۆیان و کەسانی تر

Is this page useful?

Updated2022-12-07