3. ئەگەر تۆ پەککەوتەییەکت هەیە یاخود تازە بوویتە دایک یان چاوەڕواندەکرێت ببیتە دایک 

ئەگەر تۆ پەککەوتەییەکت هەیە کە ڕێگریت لێ ناکات لە کارکردن بەڵام دەکرێ کاریگەری بکاتە سەر سەلامەتیت یاخود کاریگەری بکاتە سەر سەلامەتی کەسانی تر لەکاتی ئەنجامدانی هەندێ جۆری کاری دیاریکراو، ڕاسپاردە هەیە کە بە خاوەنکارەکەت بڵێیت بۆئەوەی بتوانن کارێکی جیاوازت بۆ ڕێکبخەن.

هەروەها ڕاسپاردە هەیە کە خاوەنکارەکەت ئاگاداربکرێتەوە (بە نووسین) ئەگەر دووگیان بیت، شیری مەمک بدەیت (شیرپێدانی سروشتی) یان لەماوەی دواهەمین 6 مانگی ڕابردوودا منداڵت بووە.

ئەگەر تۆ پەککەوتەییەکت هەیە یاخود تازە بوویتە دایک یان چاوەڕواندەکرێت ببیتە دایک و پێشووتر بە خاوەنکارەکەت گوتووە، ئەوا پێویستە ناکات دووبارە پێیان بڵێیتەوە و وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکەیت. سەرەڕای ئەمەش، ئەگەر ئاگاداریان نەکەیتەوە دەربارەی بارودۆخت، ئەوا ناتوانن هیچ کارێکی پێویست ئەنجام بدەن بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتیت، بۆیە لە بەرژەوەندی تۆیە کە پێیان بڵێیت.

بۆ زانیاری زیاتر، ڕێنمایی ئێمە بخوێنەوە دەربارەی کارگوزارانی پەککەوتە (خاوەن پێداویستی تایبەت) وە دایکە نوێکان و ئەوانەی چاوەڕوان دەکرێت ببنە دایک.

Is this page useful?

Updated2022-12-07