2. پێویستە چی بکەیت وەکو خاوەنکارێک

وەکو خاوەنکارێک، تۆ بەرپرسیاری بەرامبەر تەندروستی، سەلامەتی و خۆشگوزەرانی هەموو ئەو کەسانەی کارت بۆ دەکەن وە هەر کەسێک کە دەکرێ کاریگەر بێت بەم کارکردنە، وەکو سەردانیکاران یان ئەندامانی کۆمەڵگەی گشتی.

پێویستە ڕەچاوی توانا و پێداویستییەکانی کارگوزارانی کۆچبەر بکەیت بەرلە دەستپێکردنی کارەکانیان لەڕێگەی:

  • ڕەچاوکردنی کارامەییەکانی زمانی ئینگلیزیوە توانا سەرەتاییەکان (بۆ نمونە خوێندەواری (نووسین و خوێندنەوە)، ژمارەکان، هۆکارە جەستەییەکان، تەندروستی گشتی، ئەزمونی پەیوەست بە کارکردن)، بەوەشەوە کە ئەوان کەسانی نوێن لە کارەکە یاخود نا
  • لێکۆڵینەوە لەوەی کە لێهاتوویی و کارمەیی پێویستیان هەیە بەرلەوەی دەست بە کارکردن بکەن لە شوێنی کاردا، بەوەشەوە کە ئایا لێهاتووییە پیشەییەکانیان گونجاوە لەگەڵ ئەوانەی بەریتانیا یاخود نا.

ئەگەر بازرگانییەکەی تۆ هەڵدەستێ بە بەکارهێنان و دابینکردنی کاری گیگ (gig)، ئاژانس یان کارگوزارە کاتییەکان، ڕێنمایی تەندروستی و سەلامەتی بۆ کارگوزارانی ئابووری گیگ (ماوە کورت و بۆ یەک-جار)، ئاژانس و کارگوزارانی کاتی بخوێنەوە بۆ تێگەیشتن لە بەرپرسیاریەتییەکانت

Is this page useful?

Updated2022-12-07