3. زانیاری، ڕێنمایی، ڕاهێنان و سەرپەرشتی کردن 

وەکو خاوەنکارێک، پێویستە هەڵسەنگاندن بکەیت بۆ ئەو زانیاری و ڕێنمایی و ڕاهێنانەی کە کارگوزاران وەریدەگرن و دڵنیابیت لەوەی وەریانگرتووە کاتێک دەست بە کارکردن دەکەن.

پێویستە کەسێک دەستنیشان بکەیت کە بیگەیەنێت و وردەکاری بدات لەبارەی شوێن و کات و چۆنییەتی ئەنجامدانی.

لەکاتی دابینکردنی ڕاهێنانی سەرەتایی پەیوەندیدار بە کارکردن، پێویستە:

  • پلانی ڕاهێنانی ناساندن و زانین بە وریاییەوە و گەیاندنی بە زمانێکی ڕوون و سادە
  • دابینکردنی زانیاری دەربارەی ئەو مەترسییانەی کە دەکرێ ڕووبەڕووی کارگوزاران ببێتەوە وە ئەو ڕێوشوێنانەی خۆپارێزی کەوا پێویستە بیگرنەبەر بۆ ئەوەی ڕێگری لە مەترسییەکان بکرێت، لەوانە چۆنییەتی بەکارهێنانی ئامێرەکان بەشێوەیەکی سەلامەت
  • لێکۆڵینەوە بکە لەوەی کە کارگوزاران بەتەواوی لە زانیاری و ڕاهێنانەکان تێدەگەن کەوا پێیان دەدرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی دەتوانن بە سەلامەتی کاربکەن و دەزانن چۆن نیگەرانی لەبارەی تەندروستی و سەلامەتی باس بکەن
  • دڵنیابوون لەوەی کارگوزاران بەتەواوی تێدەگەن لە ڕێکار و ڕێکخستنەکانی تایبەت بە کاروباری فریاگوزاری
  • دڵنیابە لەوەی کارگوزاران بەشێوەی پێویست سەرپەرشتی کراون و دەتوانن بەشێوەی کاریگەر پەیوەندی ببەستن لەگەڵ سەرپەرشتیارانیان
  • ڕەچاوکردنی پێداویستییەکانی کارگوزاران کە بەباشی بە زمانی ئینگلیزی قسە ناکەن (یان بەهیچ شێوەیەک) وە ئایا پێویستیت بە خزمەتگوزاری وەگێڕان هەیە یاخود نا

Is this page useful?

Updated2022-12-07