4. یارمەتی لەبارەی کێشەکانی زمان

خاوەنکاران ئەرکیان هەیە بە دابینکردنی زانیاری گشتگیر و ئاسان بۆ تێگەیشتن بۆ کارگوزاران. ئەمە مەرج نییە بە نووسراو بێت یاخود تەنانەت ئینگلیزی بێت، تائەوەی ڕێنماییەکانی کار و مەترسییەکان و پێوانەکانی سەلامەتی و ڕێکارەکانی فریاگوزاری بەشێوەیەکی ڕوون بە کارگوزاران دەدرێت.

یاسای تەندروستی و سەلامەتی داوا لە کارگوزاران ناکات کە بتوانن بە زمانی ئینگلیزی قسەبکەن، بەڵکو فێربوونی زمانەکە پێویستە یارمەتیدەربێت لە کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی پەیوەندی کردن وە دەکرێ هیچ تێچووەکی وەرگێڕان نەگێڕێتەوە. دەتوانی ئەمە ئەنجام بدەیت بۆ ئەو کەسانەی کە بە زمانی ئینگلیزی قسەناکەن لەڕێگەی ڕێکخستنی کاری گونجاو کەوا وایان لێدەکات فێرببن ‘شوێنی کاری ئینگلیزی’.

گرنگە کە دڵنیابیت لەوەی کارگوزاران دەتوانن بەشێوەیەکی کاریگەر پەیوەندی ببەستن لەگەڵ سەرپەرشتیاران و هاوپیشەکانیان. هەندێک لە بژاردەکان بۆ دڵنیابوون لە بوونی پەیوەندی کردن بەشێوەیەکی کاریگەر کاتێک خەڵکان لە شوێنی کاردا هەموویان بە ڕەوانی بە هەمان زمان قسەناکەن لەوانە:

  • داوا لە کارمەندێک بکە کە هاوبەشە لە هەمان زمانی زگماکی خۆی وە هەروەها بە شێوەیەکی باش بە ئینگلیزی قسەدەکات، داوای لێ بکە کە وەکو وەرگێڕێک کار بکات
  • هەوڵی بەدەستهێنانی یارمەتی بدە لە دەرەوەدا لەڕێگەی بەکرێگرتنی وەرگێڕێکی شارەزا (باوەڕپێکراو)، وە بەرنامەی وەرگێڕانی پیشەیی بەکاربهێنە یاخود ئامرازەکانی ئۆنلاینی خۆڕایی بەکاربهێنە
  • هەڵسە بە بەکارهێنانی ‘سیستەمی هاوڕێ (buddy system)’ لەڕێگەی کۆکردنەوەی کارگوزارانی بە ئەزمون لەگەڵ کارگوزارانی کۆچبەری بێ ئەزمون کەوا بە هەمان زمان قسەدەکەن
  • شێوازی پەیوەندی کردنی نا-زارەکی بەکاربهێنە، وەکو ڤیدیۆ و دەنگ - هەروەها دەتوانی ئەو ئاماژە و سیمبوڵانە بەکاربهێنیت کە لەڕووی نێودەوڵەتییەوە ناسراون (بۆ نمونە نیشانەکانی مەترسی)، وە ئاماژەکانی دەستیش بەکاربهێنە
  • لە ڕاهێنانەکاندا زمانی ئینگلیزی سادە و ڕوون بەکاربهێنە، هەروەها ڕاهێنان بکە بە سەرپەرشتیاران تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی ڕوون پەیوەندی ببەستن لەگەڵ ئەو کەسانەی کارامەیی سنوورداریان لە زمانی ئینگلیزیدا هەیە.

Is this page useful?

Updated2022-12-07