5. شوێنی نیشتەجێبوون

لەوکاتەی ژمارەیەکی زۆری کارگوزارانی دەرەوە/کۆچبەر هەڵدەستن بە ڕێکخستنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان، بەڵام هەندێک پیشەسازی هەن (بۆ نمونە کشتوکاڵ) کە تیایدا دەکرێ خاوەنکارەکە شوێنی نیشتەجێبوون دابین بکات.

ئەگەر هەڵدەستی بە دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی ماوە-درێژ و جێگیر (نەک پەناگەی کاتی) بۆ کارگوزاران، ئەوا پێویستە ئاگاداری ڕێسا و یاسای نیشتەجێکردن بکەیتەوە کە جێبەجێ دەکرێت لەلایەن دەسەڵاتی ناوخۆیی. ئەمە جێبەجێ نابێت بەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی گوازراوەی وەکو کەرەڤانە و کۆنتێنەر.

ئەگەر هەڵدەستی بە دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون لەناو کەرەڤانە، ئەمە دەوەستێتە سەر شوێنی کەرەڤانەکە و کۆنتڕۆڵی یاسای گەشەپێدانی ساڵی 1960. بەشێوەیەکی ئاسایی شوێنەکان پێویستیان بە پلانی ڕێگەپێدان هەیە و دەوەستێتە سەر مۆڵەت پێدانی دەسەڵاتی ناوخۆیی.

پێویستە کارگوزاران بتوانن بەشێوەی سەلامەت دەستیان بگات یان بتوانن شوێنی نیشتەجێبوونی دابینکراو جێبهێڵن وە پێویستە پێوانەکانی کارەبا وە پێوانەکانی سەلامەتی گازی تیادابێت.

Is this page useful?

Updated2022-12-07