This website uses non-intrusive cookies to improve your user experience. You can visit our cookie privacy page for more information.

هاوکاری زیاتر بۆ کرێکارەکان

ئەگەر پیوێستی بە زانیاری سەبارەت بە نیگەرانیەکانی لەسەر ئیش هەبێت – مووچەکانی لەژێر پلەی کەمترین ڕێژەی مووچەی نیشتیمانی و کێشەکانی سەبارەت بە کاتەکانی ئیش و کاتەکانی درێژی ئیش یان کێشەکانی ئاژانسی ئیش یان بە خاوەنی ئیش هەبێت– ئەوجا تکایە پەیوەندی بە هێلی یارمەتی مافەکانی ئیش و مووچە لەسەر ژمارەی تەلەفۆن 0800 917 2368 بکە.

ئەگەر لە خانۆی کرێ بژی کە ئامێری گاز وەکۆ تەباخ و بۆیلەری ئاوگەرمکرن تێ دابێت، ئەرکی خاوەنی خانوەکەتە ئامێرەکان بەسەلامەت بپارێزێت. بۆ زانیاری زیاتر تکایە تەماشەی پرسیارەکانی سەبارەت بە گازی ناوخویی ماڵ بکە . ئەگەر نیگارن بێت سەبارەت بە لایەنەکانی دیکەی ستاندارتی خانوەکانی بە کریکارە کۆچبەرەکان کرێداون، پەیوەندی بە خزمەتگۆزاری خانۆ و نیشتەجێبوونی سارەوانی ناوچەکەت بکە.

ئەگەر بتەوێت سکاڵا تۆمارکەی سەبارەت مەرجەکانی تەندرۆستی و سەلامەتی لە شۆێنی ئیش، ئێمە دەتوانین زانیاری و ئامۆژگاری پێت بدەین، بەڵام ڕەنگە پەیوەندیەکەت بگوێزینە ئۆفیسی ناوچەیی تەندروستی و سەلامەتی HSE بۆ ئەوەی ستافیا بتوانن لێکۆڵینەی زیاتر بکەن. ئەگەر لە شۆێنێکی بازرگانی ئیش کەی کە بەشی تەندروستی و سەلامەتی HSE کە یاسای تەندرۆستی و سەلامەتی لەوێ نا سەپێندرێت، وەکۆ فرۆشگا یان ئۆفیس یان زۆربەی کارگاکان، ئێمە زانیاری دەستەلاتی ناوچەیی بە تۆ دەدەین کە ئەو شۆێنەی بازرگانیەکە لێ یە. ئەوکاتە پێویستە بەیوەندی بە دەستەڵاتی بەشی تەندروستی ژینگە بکەی بۆ تۆمارکردنی سکاڵاکەت.

لەژێر یاسای ئیشکردنی بەریتانی، تۆ مافەکانی دیکەی بنەڕەتی هەیە وەکۆ کاتی سنۆرداری ئیشکردن و ماوەی پشو و کاتی ئیستیراحەتکردن و ماوەی بەپارەی دوورکەوتن لە ئیش.

بۆ زانیاری سەبارەت بەڕێنمایەکان و مەرجەکانی ئیش، تکایە پەیوەندی بە لایەنەکانی خوارۆ بکە:

  • خزمەتگۆزاری ئامۆژگاری و ڕاۆێژکاری و دادوەری (ACAS) هێلی هاوکاری نیشتیمانی لەسەر ژمارەی تەلەفۆن 08457 474747 یان پەیوەندیکردن بە ڕێگای ئیمایل بە ACAS website
  • بیروی ئامۆژگاری هاوڵاتیانی سەر بە ناوچەکەت ( ژمارەکەیان لەناو دەفتەری تەلەفۆنەکانە)
  • بزاڤی یەکێتی بازرگانی. تەلەفەۆنکردن بۆ کۆنگرێسی یەکێتی بازرگانی TUC لەسەر هێلی هاوکاری نیشتیمانی بۆ مافەکانت لەسەر ژمارەی تەلەفۆن 0870 600 4882.

هەروەها بەشی گەشەپێدانی بازرگانی و تواناسازی (BIS) ڕێنمایەکان دامەزراندوە لەسەر مافەکانی ئیش employment rights

ڕێنمایەکانی زیاتر سەبارەت بە پشوی ئیش و هەبوونی ئوفەکان و نەچوونی ئیش بەبۆنەی نەخۆشی و نەچۆنی ئیش بەبۆنەی دایکایەتی و باوکایەتی هی منداڵبوون، لەسەر ماڵپەڕی فەرمۆیی حکۆمەت GOV.UK بەدەست دەکەوێت.

ئەگەرهەر پرسیارێکی گشتیت هەبێت سەبارەت بە A2 مافی ئیشکردن / کارت ئیش بۆ(بۆلگاریەکان و ڕۆمانیەکان) ، تکایە پەیوەندی بە سەنتەری پەیوەندی هاوڵاتیان هی ئاژانسی باڵای کۆچبەران بکە، لەسەر ناۆ نیشان،

UK Border Agency, PO Box 3468, Sheffield S3 8WA

یاخۆت پەیوەندی بە ژمارە 0114 207 4074 بکە.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەیرئ زانیاری سوودمەند useful contacts بۆ پەیوەیکردن بکە

Updated: 2013-09-08