This website uses non-intrusive cookies to improve your user experience. You can visit our cookie privacy page for more information.

ئامۆژگاری بۆ کرێکارەکان

  • هەموو کرێکارەکان یەکسانن لە مافی پاراستن لەژێر یاسای تەندروستی و سەلامەتی بەریتانی ئەگەر کرێکارەکان بەیاسایی ئیشکەن یان بەقاچاخ.
  • پێویستە خاوەنی ئیشی خۆت تەندرۆستی و سەلامەتی و مافەکانت خۆت بپارێزێت .
  • هەموو کرێکارێك مافی شۆێنی کەمەترسی بواری تەندروستی و سەلامەتی بەچاکی کۆنتڕولکرابێت هەیە.
  • تۆ مافی ئەوە هەیە بیزانی کێ خاوەنی ئیشی خۆتە ئەگەر نەزانیت – پرسیاربکە.
  • لەژێر یاسای تەندروستی و سەلامتی بەریتانی چەند ئەرکێك هەیە پێویستە تو بیکەی.

چی شتێك پێویستە خاوەنی ئیشی تۆ بکە

گشتی

  • ئاگادارکردنی تو لەسەر هەر مەترسیێك کە لەسەر تەندروستی و سەلامەتی تو هەبێت کە پەیوەندی بە ئیشی تو هەبێت.
  • هەلواستنی بەڵگەنامەی متمانەی زۆرملی تایبەت بە کرێکارەکان.

زانیاری و مەشق

  • پێشکەشکردنت بە زانیاری و ڕێنمایەکان و مەشقی پێوێست بۆ ئیشکردن بەسەلامەتی و دووپاتکرندی ئەوە کە بە تەواوی تێگەیشتوی – پێویستە بە زمانی ئینگلیزی بێت.
  • دووپاتکردنی ئەوە کە بەتەواوی لە ئیش تێدەگەی و بەسەلامەتی ئیشدەکەی لە شوێنی ئیش.
  • دووپاتکردنی ئەوە کە هەرجیز دەتوانی قسە لەگەڵ سەرپەرشتیاێکی شارەزای ئیش بکەی وبتوانن لەیەکتر تێبگەن.

کەل و پەل و جل و بەرگی ئیش

  • ڕێ پێنەدانت بۆ ئۆتۆمبێل لێخۆرین یان ئیشکردن لەسەر ماکینەکان مەگەر تو بەباشی مەشقکرابی لەسەر بەکارهێنانی ئوتومبێل وماکینە و ئامێرەکان.
  • دووپاتکرنی هەرە کەل و پەلێکی پێویستبێت بۆ بەکارهێنانیان گۆنجاوبن بۆ ئێش و بەباشی چاۆدێریان بکرێت.
  • ئەگەر پێویست بێت، پێشکەشکردنت (بەبێ بەرامبەر) کەل و پەلەکان و جل و بەرگی ئێش کە پێوێستە گەرم و / یان پاراستن بن لە ئاۆ ئەگەر لە دەرەوە ئیش بکەی.

خۆش گوزەرانی تایبەت بە خۆت

  • مسۆگەرکردنی هەبونی شۆێنی گۆنجاو بۆ ئاودەست ئاسانکاری شوێشتن بۆئەوەی بتوانی بەکاریان بێنی و هەروەها ئاوی پاکی خواردن.
  • مسۆگەرکردنی هەبونی خزمەتگۆزاری پەلەی هەوارهاتن.
  • تومارکدنی هەموو ڕوداوێک و برینداربونێك و هەبونی نەخۆشی تەندروستی یان ڕوداوی ترسناک و ئاگادارکردنی خزمەتگۆزاری بەشی تەندروستی و سەلامتی (HSE).

ئافرەت و منداڵ

  • چاودێری هەر مەترسیێکی لەسەر ئافرەت لە ماوەی منداڵبوون بەتایبەت ئەگەر ئافرەت زکی هەبێت یا شیرپێدانی منداڵبێت. پێویستە ئاگاداری خاوەنی ئیشەکەت بکەی (بەنۆسین/ نامە) ئەگەر زکت هەبێت (چاوەڕوانی منداڵبوون بێت) یان شیرپێدانی منداڵبێت یان منداڵ هەبێت لە شەش مانگی ڕابردوو: و
  • ئاگاداربوونی پێداوێستیەکانی کرێکارەکانی کەتەمەنیان لەژی کەتەمەنیان لەژێر 18 ساڵبێت و هەنگاو هاوێتن بۆ پاراستنیان لەداهاتوو ئەگەر پێوێستبێت.

پێویستە تۆ وەکۆ کرێکار چی بکەی

  • پێویستە ئەو ئیشەی دەکی خەڵکی دیکە نەخاتە مەترسی
  • پێوێستە یارمەتیدانی خاوەن ئیشەکەت بکەی بو کەمکردنی مەترسیەکانی تەندروستی و سەلامەتی لەشۆێنی ئیش
  • پێویستە هەموو کەل و پەلەکانی ئیش بەگوێری ڕێنمایەکان و وەکۆ مەشقکرای بەکایان بێنی
  • پێویستە هەموو شتێک بەگوێری یاسای تەندروستی و سەلامتی بەکاریان بێنی

پێوێستە چی بکەی ئەگەر نیگەرانبێت لەسەر تەندروستی سەلامەتی خۆت

  • پێویستە قسە لەگەل خاوەنی ئیشەکەت یان بەڕێوبەر یان سەرپەڕشتیاری ئیشەکەت بکەی.
  • پێوێستە قسە لەگەر نوێنەری خۆت هی تایبەت بە سەلامەتی بکەی ئەگەر هەبێت.

لەژێر یاسای بەریتانی، تۆ مافەکانی بنەڕەتی هەیە وەکۆ سنورداری ماوەی ئیش وماوەی پشوکردن و کاتەکانی ئیسرتیراحەتکرند و ماوەی ئیستراحەتی ساڵانەی بەپارە.

خزمەتگۆزاری بەشی تەندروستی و سەلامتی (HSE) کارتێکێ تایبەت بە کرێکارەکانی کۆچبەرەکان (کرێکارەکانی دەرەوەی بەریتانیا) دامەزراندوە:

ئەمە زانیاری بنەڕەتی و گرنگ لەسەر مافەکان و بەرپرسیاریەکانت لەژێر یاسای تەندروستی و سەلامەتی بەریتانیا پێشکەش دەکات – ئەم زانیاریەکان شموولی هەموو شوێنەکانی ئیش دەکات.

ئەم ئامۆژگاریەکان تەرجۆمەکراون بۆ چەندی زمانی جیاجیا.

چەندی بەڵاوکراوەکانمان تەرجۆمەکراون بۆ زمانەکانی دیکە بێجگە لە زمانی ئینگلیزی. دەتوانی بەدەست بێنێت لەسەر ماڵپەڕی زمانەکەن Languages website .

Updated: 2013-09-08