This website uses non-intrusive cookies to improve your user experience. You can visit our cookie privacy page for more information.

پرسیارەکانی بەبەردەوام پرسیارلێ دەکرێت

ئایا خاوانی ئیشی خۆم دەتوانێت پارەی کەل و پەلی تایبەت بە پاراستنی خۆم (PPE) لێم بستێنێت؟

شتێکی نە یاسایا خاوەنی ئیشەکەت داوای پارەی کەل و پەلی خۆ پاراستن ڕودانت یا جل و بەرگی ئیشت (PPE) لە لێ بکات، پێوێستە تۆ تەندروستی خۆت و سەلامەتی خۆت لەسەر ئیش بپارێزی. هەروەها نەیاسایە بۆ خاوەنی ئیشەکەت داوای پارەی پێشەکی دانت لێ بکات بۆ ئەو مەبەستە.

لەسەر ئیش پێویستە کەل و پەلی ئیش و جلو بەرگی ئیشت هەبێت PPE لەهەموو حاڵەتەکانی ئەگەر مەترسی لەسەر تەندروستی یا سەلامەتی خۆت هەبێت کە لەتوانا دانیە کۆنتڕوڵبکرێت بە ڕێگای تر. کەل و پەلی ئیش و جلو بەرگی ئیش PPE بۆ گەش و هەوای گەرم و سارد پێویستە کە بەتایبەت گرنگە لە کاتی ئیشکردن لەدەرەوە.

پێشکەشکەرانی ئیش و بەکارهێنەرەکانیان دەتوانن ڕێکخستنی بەدەستهێنان و کڕینی کەل و پەلی ئیش و جلو بەرگی ئیشت PPE بکەن، بەڵام ناتوانن پارەی ئەم کەل و پەلە بەتۆ بدەن. کەچی دەتوانن نرخی ئەمە لە مووچەی تۆ کەمبکەم ئەگەر گەلە و پەلەکانی بە تۆ بەخشێون نەگەڕاندت لەکاتی واز لێێهێنانی ئیش. بەڵام ڕەنگە ئەم شتە ئەنجام بدرێت بەتەنیا لەحالەتێك ئەگەر لە گرێبەستی ئیشەکەت ڕۆنکرابێت لەکاتی دەست بەئیش کربێت

  • زانیاری زیاتر سەبارەت بە تەرخانکدنی کەل پەل وجل وبەرگی ئیش PPE وبەکارهێنانیان

خاوەنی ئیشەکەم فەرمانی ئەوە داوە کە ئێمە بەشداری لە کەل پەل و جل و بەرگی PPE یێکتر بکەین، ئایا ئەمە ڕاستە؟

بۆ ماوەی کۆرت (بۆنمۆنە لەکاتی پێویست بەئیئشەکانی کاری پاککردن بۆ ماوەی کۆرت هەیە) بەشداری کردنی کەل و پەلەکان و جل و بەرگی ئیش PPE لەگەڵ یەکتری تەواوە، بەمەرجێک کە خاوەنی ئیش بەجوانی ئەو کەل وپەلە و جل و بەرگەکانی ئیش پاک و خاوێن بپارێزێت (هەروەها لەبواری تەبدرۆستی پاک و خاوێن بن ئەگەر پێوێست بێت) و ووشک بکرێن پێش بەکارهێنانیان بەگوێری ڕێنمایەکانی کارگەی کەل و پەلەکان.

ئەی چی سەبارەت بە شوێنی ئاو دەست و ئاسانکاریەکانی شوشتن و ئاوی پاکی خواردنەوە؟

پیوێستە خاوەنی ئێشەکەت ئاسانکاریەکانی خۆ شوشتن و تەوالێت و گۆڕینی جل و بەرگ بۆ تۆ تەرخانبکات لەکاتی مانەوەت لەسەر ئیش و هەروەها شوێنێکی پاک و خاوێن بۆ خواردن و خواردنەوە لەکاتەکانی ئیستیراحەت.

تەوالێت و دەس شوو و لەگەڵ سابۆن و خاولی یان ئامێری دەست ووشکردن و هەروەها ئاوی خواردنەوە زوور گرنگن بەتایبەت ئەگەر لە شوێنی دوور یا لە ناوجەکانی دەرووە یا لە شوێنەکانی کە ئیشی دەست بێت ئیش بکەی، وەکۆ کرێکاری یان باخچەوانی و ئیشکردن لە سەر بەرهەمەکانی کشتۆکاڵی و ئیشی ئاوەدانکردن.

پیوێستە خاوەنی ئیشەکەت شوێنی تێخستنی جل و بەرگ و هەروەها شوێنی جل گٶڕین دابینبکات بەتایبەت ئەگەر جل و بەرگەکان کۆن بن لەکاتی ئیش.

بۆ زانیاری زیاتر، دەتوانی ڕێنمایەکان لەسەر پەڕتۆکنامەی یاسای تەندروستی و سەلامەتی ئیش PPE بەدەست بێنێت.

ئەی چی سەبارەت بە فریاکەوتن؟

ڕودان و نەخۆشی هەموو کاتێک چاۆڕوانە لە سەر ئیش و فریاکەوتن ڕەنگە ژیانی خەڵک بپارێزێت و برینەکانی بچوک بپارێزێت کەنەبن بە برینی گەورە. پێوێستە خاوەنی ئیشەکەت فریاکەوتنت بۆ ئەنجام بدات ئەگەر پیوێستبێت.

ڕێکخستنی فریاکەوتن لەسەر بارۆدۆخی تایبەتی ئیشەکەت دەمێنێت. بەکەمەوە پێوێستە خاوەنی ئیشەکەت:

  • سندۆقی تایبەتی خزمەتگۆزاری فریاکەوتن کە هەموو کەل و پەلەکانی پێوێست تێدابێت هەبێت
  • دەستنیشانکردنی کەسێك بۆ ئەنجامدانی فریاکەوتن ئەگەر پێویست بۆ
  • ڕۆنکردنی تەواوی پڕۆسەی فریاکەوتن بە تۆ

خاوەنی ئیشەکەت بریار دەدات ئەگەر شوێنی ئیش پێوێستی بە کەسی تایبەت بە فریاکەوتن هە بێت. پێویستە ئەم کەسە کەسێکی مەشقکراو بێت و بسپۆر بێت لە بواری فریاکەوتنی لەسەر ئیش ئا حاڵەتی پەلەی فریاکوتن لەسەر ئیش.

زانیاری زیارتر سەبارەت ئەم بابەتە لە ماڵپەری فریاکەوتن first aid pages بەدەست دەکەوێت و هەروەها لە ناو پەڕتۆکنامەکانمان فریاکەوتن لەسەر ئیش. پرسیارەکانت وەڵام دراون.

ئەی چی سەبارەت بە مەشق؟

پێوێستە خاوەنی ئیشەکەت زانیاری و ڕێنمایەکان و مەشق وڕاهێنانی تۆ پێوێستە بۆت دابینبکات بۆئەوەی ئیشەکەت بەسەلامەتی و بەبێ مەترسی لەسەر تەندروستی خۆت بەڕێوە بجێت.

ئەوەی تۆ پیویستە لەسەر جۆرەی ئیش و زانیاری و ڕینما و مەشق کە ڕەنگە ڕینمایەکان لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیش ئەنجام بدرێن یان بەڕێگای کۆڕسێکی فەرمۆی دابینکراو کە مەشقی سادە و پلەداربێت.

سەرەرای کە چێ مەشق دابیندەکات (واتە، ئەنجامدەری بەکارهێنەر/ بەکریدار و ئاژانس/ کرێکار هتد یان کەسی دیکە)، پێویستە پێشکەشکەری ئیش و بەکارهێنەر لەبەینی ئەوان:

  • بەتەواوی بۆتۆ ڕۆنبکرێت کە چی مەشق ڕاهێنان یان کەپەیوەندی بە ئیش بێت و کەی ئەنام دەدرێت و چوون
  • پێوێستە ڕینمایەکانی مەشق و هەر مەشق ڕاهێنانەکانی پەیوەندی بە ئیشەوە بن کە پێویستبی بە تۆ پێشکەش بکرێت
  • پێوێستە زانیاری پەیوەندیدار سەبارەت بە مەترسیەکانی کە ڕەنگە توش بیت و چۆنیەتی لێ پاراستنی بەتۆ پێسکەش بکرێت
  • پێوێستە بەرچاۆگرتنی پێداوێستیەکانت ئەگەر بەزمانی ئنگلیزی قسە نەکەی و ئەگەر پێداوێستی دیکە هەبێت کە وێستی بە یارنەتی زیاتر هەبێت وەکۆ دابینکردنی مۆتەرجم وپێداوێستیەکانی وەرگێڕانی زمان یان بەکارهێنانی زمانی ئنگلیزی ئاسان. ڕەنگە بەکارهێنانی دی ڤی دی ڕێگا خٶشکەر بێت بۆ مەشقکردنی خەڵک ئەگەر کێشەی تێگەیشتن لە زمانی ئنگلیزی هەبێت.
  • مسۆگەرکردنی ئەوە کە زانیاری تەواو بەدەست دەهێنی و لێ تێدەگەی و ڕێنمایەکان و مەشقی پێوێست بۆ سەلامەتی ئیش بە جوانی پێداچونەوەبکرێت.
  • پێوێستە بە باشی چاودێری دەکرێ و ئاگاداربکرێی لەسەر چۆنیەتی بەرزکردنی نیگەرانی سەبارەت تەندروستی و سەلامەتی لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیشەکەت و هەروەها مسوۆگەرکردنی ئەوە کە شارەزای چۆنیەتی هەر حاڵەتەکانی فریاکەوتنەکان یا پڕۆسەکردنیان

ئایا دەتوانم یارمەتی بەدەست بێنم سەبارەت بە کێشەکانی زمان؟

کۆڕسەکانی فێربونی زمانی ئنگلیزی و زمانەکانی دیکە (ESOL) هەنە ئەگەر پێوێستبیت بۆ مەبەستی بەرەوپێشبردنی زمانی ئنگلیزی خۆت.

ئایا دەتوانم هەر بڕوانامێك بگوێزم یان بەکار بێنم یان هەر تواناسازیێك و بڕوانامێک بەدەست بێنم لە وەڵاتەکەم لەکاتی ئیشکردنم لە بەریتانیا؟

بەگشتی یاسای تەندروستی و سەلامەتی بەریتانی بڕوانامەکان یان تاقیکردنەوەکانی لەدەرەوە بەدەستکەوتون بڕواپێناکرێت مەگەر بڕوانامەکە فەرموویی بێت و بڕوانامەکە لەسەر ئاستی دەوڵەت بێت. ئەگەر وابێت، ڕەنگە خاوەنی ئیشەکەت بتوانێت بڕوانامەکەت بەراوردبکات لەلایەن دەستەڵاتی تایبەتی بەریتانی، لەلایەن سەنتەری زانیاری نیاسینی دەوڵەتی بەریتانی (UK NARIC) . ئەگەر وانەبێت، ڕەنگە تۆ پێوێستی بە تاقیکردنەوە بێت ئەگەر بەنیازی ئیش بی لەو سۆێنەی لە تاوانای تایبەت هەتە (وەکۆ ئامێری فۆڕک لیفت یان بەکارهێنانی مشاری کارەبایی). ئەمە لەبەر ئەوە چۆنکە خاوەنی ئیشەکەت بەیاسایی بەرپرسیاره بۆ مسۆگەرکردنی ئەوە کە تۆ لەتوانای ئەو ئیشەی کە ئەنجام دەدەی.

لە شۆێنی ئیشی ئاوەدانکردن، کارتی سکیمی بڕوانامەی تواناسازی ئاوەدانکردن (CSCS) ناسراوە وەکۆ ڕێگایێك بۆ بەڵگەی دووپاتکردنی تواناکانی کرێکار. ڕێخراو بەرپرسیارە لەسەر توانا و مەسق ڕاهێنانی دەرەوەی وەڵات لە بواری تواناسازای ئاوەدانکردن Construction Skills

ئایا پێوێستە خاوەنی ئیشم چی بکات ئەگەر سکپڕبم ؟

ئەگەر سکپڕبیت یان شیرمنداڵبێت یان لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو منداڵ بێت، ئەوکاتە پێوێستە ئاگاداری خاوەنی ئیشەکەت بکەی (بنامە). پێوێستە خاوەنی ئیشەکەت بەرچاوگرتنی هەر مەترسیێک کردبێت ئەگەر لەسەر ژنی منداڵی بچۆک هەبێت بەتایبەت ئەگەر ئەو ژنە سکپڕ بیط یان شیرمنداڵبێت و پێویستە مسۆگەری ئەوە بکات کە مەترسیەکان لەژێر کۆنتڕۆل بکرێت. بەڵام بە ئاگاداریکردنی خاوەنی ئیشەکەت سەبارەت بە سکپڕی یان سەبارەت بەوە کە تازە بۆیتە دایک، یارمەتی خاوەندی ئیشەکەت دەکات بۆ ئەوەی بریار بدات کە ئایا پێوێستە کرداری تایبەت ئەنجام بدات بۆ پاراستنی تۆ.

ئەگەر هەڵسەنگاندنەکە دەستنیشانی هەر مەترسیێك لەسەر تەندروستیەکەت و سەلامەتیەکەت یا لەسەر منداڵەکەت کرد، پێویستە خاوەنی ئیشەکەت کرداری لادانی مەترسیەکە یان کەمکردنی یان کۆنڕۆلکردنی.

ئەگەر ئەم مەترسیەکە نەتوانرا لابدرێت، پێویستە خاوەنی ئیشەکەت:

  • پێویستە بە شیوەی کاتی مەرجەکانی ئیشەکەت یان کاتەکانی ئیشەکەت ئەگەربکرێت عەیاربکات :
  • گۆڕینی ئیشەکەت بە ئیشی گۆنجاوتر ئەگەر هەبێت یان ئەگەر نەکرێت ( بەهەمان ڕێژەی مووچەکە):
  • هەڵواسننی تۆ لە ئیشەکەت لەسەر ئەساسی دوورکەوتن لەئیش بەپارە بۆ ماوەی گرنگ بەگوێری پێویست بۆ مەبەستی پراستنی بواری تەندروستی و سەلەمەتی تۆ و منداڵەکەت.
  • ئەم مافەکان کەلە حاڵەتی سکپڕبۆنت کە لا ژێر یاسای ئیشکرنی 1996دەسەپێنرێت Employment Rights Act 1996.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە تەماشەی دایکەکانی تازە و دایکەکانت چاٶروان new and expectant mothers

ئەی چی ئەگەر نیگەرانیم هەبێت سەبارەت بە بواری تەندروستی و سەلامەتی لەسەر ئیش؟

یەکەم شت بۆ هەموو حاڵەتەکان پێوێستە:

  • لەگەڵ خاوەنی ئیشەکەت قسە بکە
  • ئەگەر هەبێت لەگەڵ نۆێنەری دەسننیشانکراوی یەکێتێ بازرگانی قسە بکە

ئەگەر ئەمە کێشەکە چارەسەرنەکات و وێستت سکاڵا سەبارەت بە مەرجەکانی تەندروستی و سەلامەتی لەسەر ئیش تۆمارکەی، ئێمە دەتوانین زانیاری پێت بەخشین و هەروەها ئاموژگاری وهەر لێکۆڵینێک کە ڕەنگە نیگەرانی بێت.

ئەگەر ئیشەکەت لە بازرگانی بێت کە بواری تەندروستی و سەلامتی لەسەر ئیش نا گونجێت لە گەڵ یاسای تەندروستی و سەلامەتی وەکۆ فروشگا یان ئۆفیس یان زووربەی عەمبارەکان، ئێمە زانیاری پەیوەندیکردنی دەستەڵاتی ناوچەیی کە ئەر لایەنا بازرگانیەکە لێ یە بەتۆ دەبەخشین. ئیتر پێوێستە پەیوەندی بە بەشی تەندروستی ژینگا کەسەر بە دەستەڵاتی ناوچەیە بکەی بۆ تۆمارکردنی سکاڵاکەت.

لەکاتی بەشی تەندروستی و سەلامەتی لەسەر ئیش تەماسەی سکاڵاکەت کرد، کە زانیاری سەبارەت بە کەسی سکاڵاکە تۆماریکردوە بەڵاوناکات. ئێمە ئاگاداری خاوەنی ئیشەکەت ناکەین کە سکاڵاکە تۆمارکردۆتە مەگەر تۆ پێمان بڵی کە پێتخۆشە ئاگاداری کەین.

زانیاری زیاتر سەبارەت بەم بابەتە دەتوارێت پەیابکردێت لە سەر ماڵپەڕی بەشی سكاڵاکان سەبارەت بە بواری تەندرۆستی و سەلامەتی لەسەر ئیش. فۆڕمی سەر هێڵی ئەنتەڕنێت کەسەبارەی ڕاپۆڕت و سکاڵا تۆمارکردن. – ئەگەر ناتوانی فۆڕمی سەر هێلی ئەنتەڕنێت بەکاربێنی ئەوجا دەتوانیت سکاڵاکەت تومارکەی بەڕێگای پەیوەندیکردن بە تیمی ئامۆژگاری و کاڵا لەسەر ژمارەی تەلەفۆن 0300 0031647 بەگوێری کاتەکانی ئۆفیس.

لەبیرت بێت، تۆ مافەکانی دیکەی سەرەتایی هەیە وەکۆ ماوەی ئیشکردن و کاتی ئۆفی ئیش و کاتەکانی ئیستیراحەت و ڕۆژەکانی پشوی ئیش کە هەرگیز پارە وەردەگری.

تکایە تەماشەی زانیاری گرنگ بۆ کرێکارەکان بکە و لاپەڕەکان سەبارەت بە یارمەتی زیاتر بۆ کرێکارەکان.

هەروەها بەشی تەندروستی و سەلامەتی لەسەر ئیش HSE کارتێکی گیرفانی دابینکراوە تایبەت بە کرێکارەکانی کەخەڵکی دەرەوەی بەریتاینان.

ئیش دەکەی لە بەریتاینا کە کۆچبەری؟ - بواری تەندروستی و سەلامەتی لەسەر ئیش لە بواری کشتوکالی و پڕۆسەکردنی خۆاردن (INDG410)

ئەمە زانیاری سادە و گرنگ سەبارەت بە مافەکانت و بەرپرسیاریەکانت لەژێر یاسای تەندروستی و سەلامەتی دابین دەکات – زانییاریەکان لەسەر هەموو لایەنەکانی پیشەسازی دەسەپێنرێت نەک بەتەنیا لەبواری کشتوکاڵی و پڕۆسەکردنی خۆاردن. بۆ چەندین زمانی جیاجیا ئەمە تەرجومەکردومان.

ڕەنگە هەست کەی کە ئەمە سوودمەندە بۆ خۆێندنی بەڵاوکراوەکانی بەشی تەندروستی و سەلامەتی لەسەر ئیش HSE کە بۆ چەندین زمان بێجگەی زمانی ئنگلیزی تەرجۆمەکراون.

سەرچاوەکانیتر

لەژێر ناونیشانی: ئایا من دەتوانم چ ڕێوشوێنێك بگرمە بەر بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە مافەکانی کارکردنم لە شوێنی کاردا پارێزراون؟

یارمەتی و ڕێنمایی بۆ کرێکار و خاوەنکارەکان سەبارەت بە ماف و ئەرکەکانی سەرشانیان لە شوێنی کار

ئاکاس (Acas)

ڕاوێژکارانی هێڵی یارمەتی ئاکاس ڕێنمایی خۆڕایی و نهێنی بۆ ئەو خاوەنکار و کرێکارانە فەراهەم دەکەن کە بەدوای زانیاریدا دەگەڕێن سەبارەت بە ماف و ڕێساکانی کارکردن یاخود بۆ ئەوانەی کە لە ناکۆکییەکی تایبەت بە کارکردنەوە گلاون.
ئاکاس ئامڕازێکی هێڵی یارمەتی سەر ئینتەرێتی هەیە کە دەتوانێت وەڵامی پرسیارەکانتان بداتەوە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر شێوازی پێشکەشکردنی یارمەتی لەلایەن ئاکاسەوە بە خزمەتگوزاری یارمەتی سەر ئینتەرنیشەوە بڕوانە helpline online

ئاکاس دەتوانێت وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە کە پەیوەندییان هەیە بە:

  • مافەکانی کارکردن
  • جڵەوگیری و گازەندە
  • کرێ و لانی کەمترینی کرێ لەسەر ئاستی نیشتمانی
  • گرێبەست و مەرج و  بنەماکان
  • کاتی کارکردن، حەوانەوە وە مافی وەرگرتنی مۆڵەت
  • یەکسانی لە شوێنی کار
  • کارکردن بۆ دەزگای کاردۆزینەوە یان سەرکار
  • مۆڵەتبەخشین بە دەزگای کاردۆزینەوە یان سەرکار.

ئاکاس هەروەها لیستی تەواوی یاسای دامەزراندن و ڕێنمایی تایبەت بە کارکردنی لەسەر ماڵپەڕەکەی داناوە. full A-Z listing سەردانی ماڵپەڕی ACAS  بکە بۆ زانیاری زیاتر.

ژمارەی هێڵی یارمەتی ئاکاس

تەلەفون: 030011231100
دووشەممە بۆ هەینی، 8 بەیانی بۆ 8 شەو
شەممە 9 بەیانی بۆ 1 دوانیوەڕۆ

سکاڵا کردن

دەتوانیت  سکاڵایەکی ڕاستەوخۆ لەسەر خاوەنکارەکەت پێشکەش بکەیت  بە دەزگای حکومی پەیوەندیداری چەسپاندنی یاسا بەم شێوەیەی خوارەوە:

  • دەرامەت و گومرگی خاوەنشکۆ (HMRC) - سەبارەت بە لانی کەمترینی کرێ
  • پشکنەری ستانداردەکانی دەزگای کاردۆزینەوە - سەبارەت بە یاسای دەزگای کاردۆزینەوە (بێجگە لە ڕێوشوێنەکانی کرێکاری دەزگا)
  • بەڕێوەبەرایەتی مۆڵەتبەخشین بە سەرکار (GLA)- دەربارەی ئەو کرێکارانەی دەزگا کە لە کەرتی کشتوکاڵ، باخچە، کۆکردنەوەی گوێچکە ماسی یان هەر جۆرە ئامادەکردن یان پێچانەوەیەکی هاوپەیوەست بەوانەوە کاردەکەن.
  • ڕاپەڕاندنی تەندروستی و سەلامەتی (HSE) - دەربارەی کێشەی کاتەکانی کارکردن، بە لانی زۆرترینی کاتژمێرەکانی کارکردن لە هەفەتەدا.
  • دێفرا (Defra) - دەربارەی کارکردن لە بواری کشتوکاڵدا

تۆ هەروەها دەتوانیت لەبری کەسێکی تر سکاڵا بکەیت make a complaint.

ئایا خاوەنی ئیشەکەم دەتوانێت پارەی کرێ خانۆم لێ بستێنێت؟

هەرچەندە زوور لە کریکارەکانی کۆچبەرەکان بەخۆیان شۆێنی نیشتەجێبویان ڕێکدەخن، لەلای چەند شۆێنەکانی ئیش بەتایبەت لە بواری کشتۆکاڵی و بواری تەندرۆستی، شوێنی نیشتەجێبوون لەلای خاوەنی ئیش یان بەکارهێنەری ئیش دابین دەکرێت.

زانیاری زیاتر سەبارەت بە ڕێنمایەکان لەسەر داواکاری یاساکانی نیشتەجێبون لەسەر ئیش دەتوانێت پەیبکرێت لە لایەن دەستەڵاتی ناوچەیی.

ئەی چی ئەگەر من لە خانۆی کرێ بژیم کە ئارام نیە یان زوور قەلابالاخە یان بواری خزمەتگۆزاری خەراپە؟

لەژێر یاسای 1998هی سەلامەتی گاز ( دامەزراندن و بەکارهێنان) کە پیوێستە لە لای ئەندازیاری تایبەتی سەلامەتی گازەوە دابمەزرێت، بۆ هەر ئیشێکی بۆری گار و ئامێرەکان و ئیشی پەیوەندی بەگازەوەبێت کەپێویستە خۆیان بۆت ئەنجام بدەن. پێوێستە خاوەنی شوێنی نیشتەجێبونی خۆت چێکی ساڵانە هی سەلامەتی گاز بکات کە هەموو 12 مانگ لەلای ئەندازیاری تایبەتی گاز بەڕێوە بچێت.

پێویستە زانیاریەکانی چێکی سەلامەتی گاز بو ماوەی 2 ساڵ بپارێزن و کۆپیێکی ئەو چێکە بۆ هەر نەفرێکی کرێدار لەماوەی 28 ڕۆژەوە لە ڕۆژی چێککردنەوە پێشکەشیانبکرێت کە پیش نەفەرەکان بچنە ناو خانۆ.

هەروەها بواری خەراپی نیشتەجێبوون ڕەنگە کارتێکردنی زوور لەسەر نەفەری کرێدار و دراوسێکان هەبێت. ئەگەر نیگەرانیت هەبێت سەبارەت بە جورەی شۆێنی نیشتەجێبوونی دابینکراو لەلای خاوەنی خانۆ تکایە پەیوەندی بە بەشی نیشتەجێبوون لە دەستەلاتی ناوچەیی بکە یان پەیوەندی بە بیروی ئامۆژگاری هاوڵاتیان بکە هەروەها رەنگە بتوانی ئامۆژگاری سوودمەند لە خزمەتگۆزاری نیشتەجێبوونی شێلتەر وەربگرێت

Updated: 2016-03-30